ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی بومەلەرزەكەی ئیزمیرەوە گیانیان لەدەستدا به‌رزبۆته‌وه‌
  2020-10-31       483       
وەزیری تەندروستیی توركیا ئاشكرایكرد، ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی بومەلەرزەكەی ئیزمیرەوە گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەتەوە بۆ 28 كەس و 885 برینداریش هەن.

ئاوێنه‌: لە تویتێكدا ئەمڕۆ شەممە 31ی تشرینی یەكەم فەخرەدین قۆجە، وەزیری تەندروستیی توركیا ڕایگەیاندووە، "642 برینداری بومەلەرزە سەختەكەی ئیزمیر چارەسەریان وەرگرتووە و نەخۆشخانەكانیان جێهێشتووە، 243 برینداری دیكەش لە قۆناغی وەرگرتنی چارەسەردان كە باری تەندروستیی سێ كەسیان خراپە".

وەزیرەكەی توركیا ئەوەشی خستوەتەڕوو، "ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی ڕوداوەكە تا ئێستا مردوون بەرزبووەتەوە بۆ 28 كەس كۆی گشتیی بریندارانیش 885 كەسن".

دوێنێ هەینی 30ی تشرینی یەكەم بومەلەرزەیەك بە گوڕی 6.6 پلەی ڕێختەر ویلایەتی ئیزمیری گرتەوە و بە كارەساتێكی سروشتیی گەورە ناوبراوە.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×