له ئێران ٧ هه‌زار و ٨٢٠ تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركرا و ٣٨٦ تووشبووش گیانیان له ده‌ستدا.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران ڕایگه‌یاندووه، له ٢٤ سه‌عاتی ڕابردوودا له ئێران ٧ هه‌زار و ٨٢٠ تووشبووی نوێی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوه، ٣٨٦ تووشبووش گیانیان له ده‌ستداوه.
ڕاشیگه‌یاندووه، كۆی گشتی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئێران گه‌یشتووه‌ته ٦١٢ هه‌زار و ٧٧٢ تووشبوو، ٣٤ هه‌زار و ٨٦٤ كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه، تا ئێستاش ٤٨١ هه‌زار و ٩٣٠ تووشبووی كۆرۆنا له ئێران چاكبوونه‌ته‌وه، ٥ هه‌زار و ١٨٥ تووشبووش باری ته‌ندروستییان ناجێگیره.