2020-10-31   637     
لە شاری لیۆن، تەقە لە قەشەیەکی یۆنانی کرا و بریندار کرا، پۆلیس هەوڵی دەستگیرکردنی تەقەکەرەکە دەدات.
ئاوێنه: بەگوێرەی هەواڵهكان، قەشەکە دوو گوللەی بەرکەوتووە و تەندروستی ناجێگیرە، قەشەکە سەر بە کلێسای ئۆرسەدۆکسە و لە کاتی چوونی بۆ کلێسا تەقەی لێکراوە.
پێشتر وەزیری ناوخۆی فەرەنسا هۆشداریی لەبارەی ئەو جۆرە هێرشانە دابوو؛ بەوەی کێشانی کاریکاتێری پەیامبەری ئیسلام، ناسەقامگیریی ئاینی لە فەرەنسا دروستکردووە.