پۆلیسی کەنەدا: هێرشکارێک ژمارەیەک هاوڵاتی بە چەقۆ بریندارکرد
  2020-11-01       687       
پۆلیسی کەنەدا رایگەیاند، هێرشکارێک ژمارەیەک هاوڵاتی بە چەقۆ بریندارکرد و دواتریش دەستگیرکرا.

ئاوێنه‌: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لەشاری کیوبیکی کەنەدا پیاوێک کەجلوبەرگی کۆن و ستایلی سەدەکانی ناوەڕاستی لەبەردابوە بەچەقۆ هێرشی کردۆتە سەر چەند کەسێک و پۆلیسیش دەستگیرکردنی هێرشبەرەکەی راگەیاند.

هێرشەکە بەکاتی کەنەدا درەنگانێکی شەو لەکاتی بەڕێوەچونی هاڵۆوین ئەنجامدراوە و پۆلیس داوای لەخەڵکی ناوچەکە کردوە لەماڵەکانیان بمێننەوە و نەیەنە دەرەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پۆلیس، لەئەنجامی ئەو هێرشە پێنج کەس رەوانەی نەخۆشخانە کراون، بەڵام باری تەندروستییان نازانرێت. 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×