داهاتی نەوتی عێراق لە مانگی رابردودا زیاتر لە سێ ملیارو 430 ملیۆن دۆلار بوە
  2020-11-01       442       

وەزارەتی نەوتی عێراق بڕی هەناردەو داهاتی نەوتیی مانگی رابردوی بڵاوكردەوەو دەڵێت: لەمانگی رابردودا زیاتر لە 89 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردەكراوەو داهاتەكەشی زیاتر لە سێ ملیارو 430 ملیۆن دۆلار بوە.

ئاوێنە: ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەكانی كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوتی عێراق(سۆمۆ)، لەمانی رابردودا 89 ملیۆن و 153 هەزارو 899 بەرمیل نەوت هەناردەكراوەو داهاتەكەشی نزیكەی سێ ملیارو 430 ملیۆن و 630 هەزار دۆلار بوە.

ئاماژەی بەوەشداوە كە تێكڕای هەناردەی رۆژانەی نەوت لە مانگی رابردودا دو ملیۆن 876 هەزار بەرمیل بوەو تێكڕای نرخی فرۆشتنی یەك بەرمیلیش 38.480 دۆلار بوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×