ئەحمەد داود ئۆغلۆ: ئەردۆغان لە كۆرۆنا زیاتر مەترسی لەسەر جیهان هەیە
  2020-11-02       1006       
سەرۆكی حزبی ئایندەی توركیا رایگەیاند رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا لە كۆرۆنا زیاتر مەترسی لەسەر جیهان هەیە.

ئاوێنە: ئەحمەد داود ئۆغلۆ لە لێدوانێكدا وتی: مەترسی گەورە لەسەر ئەوروپا و جیهان كەلتوری سەركوتكردنە كە لەلایەن سەركردە جەماوەرییەكانەوە بڵاودەكرێتەوە وەك ئاماژەیەك بۆ ئەردۆغان.

ناوبراو رەخنەشی لە سیستمی سەرۆكایەتی توركیا گرت و داواشیكرد كە سیستمی پەرلەمانی بگەڕێتەوە، چونكە سیستمی ئێستا جگە لە قەیران هیچی بەرهەم نەهێناوە.

چەند رۆژێك لەمەوبەر ئۆغلۆ داوای هەڵبژاردنی پێشوەختی كرد.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×