ئەگەرچی قورسە بڕیاردان لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا، بەڵام لە کاتژمێرەکانی یەکەمی دەنگداندا و ئەو ڕاپرسیانەی دەکرێت لەسەر ئاستی دەنگەکان جۆبایدنی کانیدی دیموکراتەکان لەپێش دۆناڵد ترەمپەوەیە.
ئاوێنه: بەپێی ئەو ئامارانەی لە سەرەتای هەڵبژاردنەکاندا بڵاوکراونەتەوە تا ئێستا جۆبایدن بە نزیکی %2,6 زیاتر لە دۆناڵد ترەمپ دەنگی هێناوە.
ئەمڕۆ 3ی تشرینی دووەم هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا دەستیپێکردووە و ئەگەرچی زۆرینەی سندوقەکانی دەنگدان لە کاتژمێر دووی دوانیوەڕۆ بەکاتی هەرێمی کوردستان دەکرێنەوە، بەڵام بەشێک لە سندوقەکان کراونەتەوە و ئەمریکییەکان دەنگ دەدەن.
لێرەوە چاودێری ڕێژەی دەنگدان و دەنگی کاندیدەکان بکە: