خامەنەیی: كێ دەبێتە سەرۆی ئەمریكا بەلای ئێرانەوە هیچ جیاوازییەكی نییە
  2020-11-03       412       
ڕێبەری شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێران ڕایدەگەیەنێت، كێ دەبێتە سەرۆی ئەمریكا بەلای ئێرانەوە هیچ جیاوازییەكی نییە.

ئاوێنه‌: عەلی خامەنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی كۆماری ئێران ڕایگەیاند، ئەمریكا هەمان فیرعەونی میسرە كە ستەمگەرانە خەریكە شەڕ لە وڵاتانی دیكە دروست دەكات و دەستیان بەسەردا دەگرێت .

وتیشی”هەڵبژاردنی ئەمریكا و ئەوەی كێ دەبێتە سەرۆك كۆمار لەو وڵاتە پەیوەندی بە سیاسەتەكانی ئێرانەوە نییە و بۆ ئێران هیچ جیاوازیەكی نییە و ئێمە سیاسەتی خۆمان هەیە”.

ڕوونیشیكردەوە، ئەمریكا تووشی داڕمانی سیاسی و مەدەنی بووە و لە كۆتاییدا ئەو سیستەمە سیاسییەی ئەمریكا لەناودەچێت و ستەمكردن و زوڵمی ئەوان قبوڵ ناكەین و تەنیا ڕێگاچارەشی ئەوەیە بەردەوام بین لە بەرەنگاربوونەوە و خۆڕاگریمان و شكستیان پێبێنین.

ئاشكراشیكرد، تەنیا یەكگرتوویی و یەكڕیزیە كە دەرمانی دەردی ئوممەتی ئیسلامە.

ئەمڕۆ سێ شەممە هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ئەمریكا دەستیان پێكردووە و هەڵبژاردنەكانیش لەنێوان دۆناڵد تڕەمپ و جۆ بایدن و كێبڕكێیەكی توند لەنێوانیاندا هەیە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×