، نرخی نەوت نزمترین ئاستی تۆمارکرد
  2020-11-03       684       

بەهۆی بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە سەرانسەری جیهاندا، نرخی نەوت نزمترین ئاستی پێنج مانگی ڕابردووی تۆمارکرد.

ئاوێنه‌: له‌ بازاڕه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، ئەمڕۆ سێشەممە 3ی تشرینی دووەم یه‌ك به‌رمیل نەوتی خاوی برێنت به‌ 38 دۆلار و 91 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوەدەکرێت.

دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت گه‌یشته،‌ 36 دۆلار و 13 سه‌نت و ڕۆژه‌كه‌ی به‌ 38 دۆلار و 97 سه‌نت ته‌واوكرد.

ئه‌مڕۆش له‌ كاتژمێر 09:38وە نرخەکەی به‌ به‌راورد به‌ كاتی داخستنی بازاڕ به‌ڕێژه‌ی 0.15% دابەزیوە و به‌ 38 دۆلار و 91 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌دەکرێت.

لە هەمان کاتدا یه‌ك به‌رمیل خاوی ڕۆژئاوای تێكساس WTI به‌ 36 دۆلار و 80 سه‌نت فرۆشرا.

بەهۆی بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی توشبوون بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە سەرانسەری جیهاندا و بەتایبەتی لە ئەوروپادا کە دەستکراوە بە گرتنەبەری ڕێوشوێنەکان، نرخی نەوت نزمترین ئاستی پێنج مانگی ڕابردووی تۆمارکرد، لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوامی لاواز مانەوەی خواستی بازاڕ لەسەر نەوت کاریگەری لەسەر نرخەکەی هەیە.

هەروەها دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەکانی لیبیا نیگەرانیی لەبارەی زیادەی خستنە بازاڕەوە دروستکردووە، ئەوەیش پشتیوانی لە دابەزینی نرخی نەوت دەکەن.

لە لایەکی دیکەوە، ئەو نادیاریەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا دروستیکردووە کە بازاڕەکان تیشکی دەخەنەسەر، کاریگەری نەرێنیی لەسەر نرخی نەوت دروستکردووە.

جۆس جالهوب، شیکاری نەوت و مەترسی سیاسیی، سەبارەت بە دوایین ڕەوشی نرخی نەوت باسی لەوە کرد کە ڕەنگە تا کۆتایی ساڵ نرخی نەوت لە ئاستێکی نزمدا بمێنێتەوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×