2020-11-03   1556     
وته‌بێژی مسته‌فا كازمی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، هه‌ركات ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق یاسای "كورتهێنانی دارایی" په‌سه‌ندبكات ده‌ستبه‌دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كه‌ن.
ئاوێنه: ئه‌حمه‌د مه‌لا ته‌ڵاڵ، وته‌بێژی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق تویتێکی بڵاوکردەوەو تیایدا هاتووە، له‌كۆبونه‌وه‌ی ئەمڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا، مسته‌فا كازمی داوای له‌وه‌زاره‌تی دارایی كردووە، كه چاره‌سه‌ری به‌په‌له بدۆزێته‌وه بۆ خه‌رجكردنی موچه‌ی خانه‌نشینان."
له‌باره‌ی واده‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 10ی فه‌رمانبه‌رانه‌وه ناوبراو ده‌ڵێت، "چاوه‌ڕوانی په‌سه‌ندكردنی یاسای "كورتهێنانی دارایی"ین له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی عێراقه‌وه، "هه‌ر كات یاساكه په‌سه‌ندكرا ده‌ستبه دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كه‌ین."