2020-11-03   788     
عەلی قەرەداغی، ئەمینداری گشتی یەکێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردوی شاری ڤیه‌ننای پایته‌ختی نه‌مسا ده‌ڵێت، روداوه‌كه کارێکی تاوانکارییە ئەگەر هەرکەسێک ئەنجامی دابێت.
ئاوێنه: شه‌وی رابردو له‌ناوه‌ڕاستی ڤیه‌ننای پایته‌ختی نه‌مسا هێرشكرایه سه‌ر په‌رستگایه‌كی سه‌ره‌كی جوله‌كه‌كان‌و هێرشه‌كه كوژرانی 5 كه‌سی لێكه‌وته‌وه.
له‌كاردانه‌وه‌ی ئه‌و ڕوداوه‌دا عەلی قەرەداغی له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردووه كه روداوەکەی شەوی رابردوی ڤیەننا پێچەوانەی بنەماکانی دین‌و رەوشتەو بکەرانی ئەو روداوە وەک "تاوانبار" دەناسرێن‌و شایستەی توندترین سزان.
ئەمینداری گشتی یەکێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان سه‌ره‌خۆشی له‌گه‌ل‌و حكومه‌تی نه‌مسا كردوه‌و دوپاتیكردۆته‌وه كه بکەرانی ئەو جۆرە روداوە شایستەی توندترین سزان.
هه‌ر ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا، ئیدانه‌ی هێرشه‌كانی ڤیه‌ننای كرد‌و رایگه‌یاند، به‌غدا به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌و روداوه تیرۆریستییه ده‌كات كه له‌ڤیه‌ننای پایته‌ختی نه‌مسا رویدا‌و ژماره‌یه‌ك قوربانی لێكه‌وته‌وه.
له‌به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، "پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی گه‌ل‌و حكومه‌تی نه‌مسا ده‌كه‌ین‌و عێراق سوره له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی تیرۆر به‌هه‌موو شێوه‌و جۆرێكییه‌وه‌و شانبه‌شانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌وه‌ستین بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر."