ترەمپ: ئامادەكاری دەكەین بۆ ئاهەنگی گەوره‌
  2020-11-04       534       
دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، ئامادەكاری دەكەین بۆ ئاهەنگی گەورە و دەشڵێت، لە فلۆریدا سەركەوتین.

ئاوێنه‌: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا و كاندیدی كۆمارییەكان ئەمڕۆ چوارشەممە 4ی تشرینی دووەم لە وتەیەكدا لە كۆشكی سپی ڕایگەیاند، سوپاسی پشتیوانی گەلی ئەمریكا دەكەم.

وتیشی، "ئامادەكاری دەكەین بۆ ئاهەنگی گەورە" و وتی، پێشكەوتنی گەورەمان لە زۆرێك لە ویلایەتەكاندا بەدەستهێناوە

ترەمپ باسی لە ژمارەیەك لەو ویلایەتانە كرد كە تیایدا سەركەوتوون و وتی لە فلۆریدا بە ژمارەیەكی گەورەیەوە سەركەوتین، لە ئۆهایۆ و تەكساس و میشیگن-یش سەركەوتنیان بەدەستهێناوە.

ئەوەشی خستەڕوو كە لە بنسلڤانیا بە جیاوازییەكی گەورە سەركەوتوون.

لەگەڵ ئەوەشدا سەرۆكی ئەمریكا وەك ئاماژەیەك بۆ ئەگەری ساختەكاری ڕایگەیاند كە ڕوو لە دادگای باڵا دەكەن بۆ وەستاندنی جیاكردنەوەی دەنگەكان.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×