بایدن چاوەڕێی راگەیاندنی سەركەوتنەو ترامپ رەخنە لە "دیارنەمانی دەنگەكان"ی دەگرێت
  2020-11-04       462       

تیمی هەڵمەتی هەڵبژاردنی جۆ بایدن، كاندیدی دیموكراتە چاوەڕێی راگەیاندنی سەركەوتنی ناوبراون و دۆناڵد ترەمپ، كاندیدی كۆمارییەكانیش دەڵێت: لەو ویلایەتانەی كە دیموكراتەكان دەسەڵاتدارن، دەنگەكانم بەشێوەیەكی جادویی دیار نەماون.

ئاوێنە: جۆ بایدن، كاندیدی دیموكراتەكان، ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند"ئۆقرە ناگرم" تاوەكو سەرجەم دەنگەكانی هەڵبژاردنەكە نەژمێردرێن.

هەروەها بەڕێوەبەری هەڵمەتی هەڵبژاردنی جۆ بایدن رایگەیاند كە كاندیدەكەی دیموكراتەكان لەسەر رێگای "سەركەوتنێكی ئاشكرایە"و پێشبینیشی كرد نیوەشەوی چوارشەممە، سەركەوتنی بایدن رابگەیەنن. 

قسەكانی بایدن و بەڕێوەبەری هەڵمەتی هەڵبژاردنەكەی لەكاتێكدا كە ترەمپ رایگەیاندبو كە پەنادەباتە بەر دادگای باڵا بۆ راگرتنی پڕۆسەی ژماردنی دەنگەكان.

جین ئۆمالی، بەڕێوەبەری هەڵمەتی هەڵبژاردنی بایدن لەوبارەیەوە وتی: ئەگەر ترەمپ بە ئاواتەكەی گەیشت بۆ راگرتنی ژماردنی دەنگەكان، ئەوان بایدن كە لە پێشەوەیە دەبێتە سەرۆكی وڵات.

ترەمپ ئێوارەی ئەمڕۆش لە تویتێكدا رایگەیاند، شەوی رابردو زۆر لە پێشەوە بوم لە بەشێكی زۆری ئەو ویلایەتانەدا كە بەدەست دیموكراتەكانەوەن بەڵام دەنگەكانم یەك لەدوای یەك بەشێوەیەكی جادوییانە دیار نەمان.

تاوەكو ئێستا جۆ بایدن، كاندیدی دیموكراتەكان بەبەدەستهێنانی 238 كورسی بەرامبەر بە 213 كورسی لە پێش دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئێستای ئەمریكاوەیە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×