بایدن لەگەیشتن بەكۆشكی سپی نزیكدەبێتەوە
  2020-11-05       560       

جیاكردنەوەی دەنگەكانی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا بەردەوامە و بەپێی دوایین ئامارەكان بایدن لەكورسی سەرۆكایەتی چوار ساڵی داهاتووی وڵاتەكەی نزیكدەبێتەوە.

ئاوێنه‌: پاش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكانی 3ی تشرینی دووەم لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، جیاكردنەوەی سندوقەكانی دەنگدان تا ئەمڕۆ پێنجشەممە 5ی تشرینی دووەم درێژەی هەیە.

بەپێی ئەو دەنگانە تائێستا جیاكراونەتەوە جۆ بایدن،ی كاندیدی دیموكراتەكان لە گەیشتە 270 دەنگی كۆمەڵەی هەڵبژاردن كە كورسی سەرۆكایەتی یەكلادەكاتەوە نزیكترە و ئەگەری سەركەوتنی زۆرە.

دوا ئەنجامەكان نیشانیدەدەن كە تائێستا ترەمپ 214 دەنگ و بایدن 264 دەنگی بەدەستهێناوە.

دۆناڵد ترەمپ دەنگی ویلایەتەكانی (تەكساس، فلۆریدا، میسوری، كنساس، ئۆتاوا، ئالاباما، كارۆلاینای باكوور، داكوتای باشوور، داكوتای باكوور، ئەركنساس، ئەندیانا، ئۆكلاهۆما، كنتاكی، تینیسی، فرجینای ڕۆژئاوا و نیڤادا)ی بەدەستهێناوە.

بایدنیش هەریەك لە ویلایەتەكانی (واشنتن، كالیفۆڕنیا، ئۆریگۆن، ئەلینوی، نیوهامبشایر، نیو مەكسیكۆ، كۆلۆرادۆ، كۆنتیكت، میشیگن، ویسكۆنسن، نیوجیرسی، نیویۆرك، دۆلایر، میریلاند، ماساچوستس و فیرمۆنت)ی بردووەتەوە.

بەپـێی کاربەدەستانی هەڵبژاردن بەشی زۆری ئەو دەنگانەی لە ئێستادا جیادەکرێنەوە، ئەوانەن کە لە ڕێگەی پـۆستەوە ڕەوانەکراون.

دوێنێ لە وتارێكدا ترەمپ، باسی ساختەكاری لە ھەڵبژاردنەكان كردو وتی "ئێمە لەھەڵبژاردنەكە بردومانەتەوە، دادگای باڵای ئەمەریکا بۆ تانەدان لە ژماردنی دەنگەکان سكاڵا تۆمار دەكەین".

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×