ڤیدیۆ..راوێژكارە رۆحییەكەی نزا بۆ ترەمپ دەكات: دەنگی سەركەوتن دەبیستم
  2020-11-06       542       

قەشە پاولا وایت-كاین، راوێژكاری سەرۆكی ئەمریكا بۆ كاروباری رۆحی، لە ڤیدیۆییەكدا دەردەكەوێت كە نزا دەكات و لە خوا دەپاڕێتەوە دۆناڵد ترەمپ "بەسەر نەیارەكانیدا سەربخات."

ئاوێنە: پاولا وایت-كاین، كە لە پەنجاكانی تەمەنیدایە، لە پەخشێكی راستەوخۆدا لەڕێگەی لاپەڕەی خۆی لە فەیسبوك، دەركەوت كە نزا بۆ سەركەوتنی دۆناڵد ترەمپ دەكات لەكاتێكدا جۆ بایدن-ی ركابەری تاوەكو ئیستا لە پێش ناوبراوەیە.

پاولا وایت لە ڤیدیۆكە بە دەنگێكی بەرز و بە ریتمێكی خێراو تۆكمەو بە چەند وشەیەكی دوبارە، دەست بە نزا دەكات و دەڵێت"دەنگی بارینی باران دەبیستم، دەنگی سەركەوتن دەبیستم، دەنگی هاوار گۆرانی، دەنگی سەركەوتن، سەركەوتن، سەركەوتن، سەركەوتن، سەركەوتن ئێستا لە سوچەكانی بەهەشتەوە دەبیستم، خوا دەڵێت، كارەكە سەركەوتوە."

هەروەك لە نزاو پاڕانەوەكەیدا پاولا، داوای پاراستنی ترەمپ لە "پیلانە شەیتانییەكان"و "ئەجێندا شەیتانییەكان" و "هەمو رۆحێكی شەیتانی" دەكات.

دەشڵێت"فریشتەكان لە ئەفریقیاو لە ئەمریكای باشورەوە بۆ لامان دێن"و ئەوەش بە "پشتیوانی فریشتەكان" ناودەبات و لەدەوروبەریشی دەنگی چەپڵە دێت.

لە ڤیدیۆكەی پاولادا، كە ملیۆنان جار بینراوە، ئەوەی جێی سەرسوڕمانە، ئەوەیە كە ناوبراو چەند دەستەواژەیەكی نەناسراو بەكاردەهێنرێت ئەوەش وەك تەقلیدێك نوێژكردنی قەشەكان، كە وا ناسراوە بە زمانێكی كۆن قسەدەكەن كە ناشیزانن.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×