بایدن لەویلایەتی پێنسیلڤانیا بەنزیکەی 6 هەزار دەنگ پێش ترەمپ کەوت
  2020-11-06       616       
جۆ بایدن
دوای‌ ویلایەتی جۆرجیا، جۆ بایدن كاندیدی دیموكراتەكان لەویلایەتی پێنسیلڤانیاش بەنزیکەی شەش هەزار دەنگ پێش دۆناڵد ترەمپی کاندیدی کۆمارییەکان کەوتووە.

ئاوێنه‌: به‌پێی‌ هه‌واڵی‌ میدیاکانی ئەمریکا، ئێستا جۆ بایدن لەهەژماری 98%ی دەنگەکانی ویلایەتی پەنسلڤانیا، بەجیاوازی 5596 دەنگ، کەوتە پێش دۆناڵد ترەمپ.

پێنسیلڤانیا یەکێکە لەو پێنج ویلایەتەی دەنگەکانیان هێشتا بەتەواوی جیانەکراوەتەوەو خاوەنی 20 دەنگی نوێنەرانە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک.

هەر کاندیدێک ئەم ویلایەتە بباتەوە، ئەوا 20 دەنگی ئەنجومەنی هەڵبژاردنی ولایەتەکە مسۆگەر دەکات.

دوای پێشکەوتنی لەویلایەتی جۆرجیا، پەنسلڤانیا بو بەدوەم ویلایەت کە ئەمرۆ هه‌ینی‌ بایدن ئەنجامەکانی تیادا ئاوەژوکردەوەو کەوتە پێش دۆناڵد ترەمپەوە.

بەگوێرەی ئەنجامەكان تاوەكو ئێستا بایدن  264 كورسی ئه‌نجومه‌نی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ بەدەستهێناوە، لەبەرامبەردا ترەمپ تاوەكو ئێستا 214 كورسی بەدەستهێناوەو وەك زانراویشە بۆ گەیشتن بەكۆشكی سپی 270 كورسی پێویستە.

هێشتا هەر پێنج ویلایەتی: ئەریزۆنا (11 كورسی)، جۆرجیا (16 كورسی)، نیڤادا (6 كورسی)، كارۆلینای باكور (15 كورسی)، پەنسلڤانیا (20 كورسی)، بەتەواوەتی بۆ هیچ كاندیدێك یەكلایی نەبونەتەوەو ژماردنی دەنگەكانیش لەو پێنج ویلایەتە بەردەوامە.

لەویلایەتەكانی ئەریزۆنا، جۆرجیا، نیڤادا، بایدن لەپێشەو لەكارۆلینای باكورو پەنسلڤانیاش ترەمپ لەپێشە.


زۆرترین بینراو
بەهۆی جلە كوردییەكانییەوە، سەرۆكی یانەی دهۆك لە ئامەد لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی توركیاوە دەستگیركرا
مەلا بەختیار: مەترسی هەرە گەورە ئەوەیە كە یەكێتی و پارتی لەناو دەوڵەتانی ئیقلیمیدا سەرەتاتكێیانە
دوای شەش مانگ لە كوژرانی، سزای لەسێدارەدان بۆ ژن و برایەكی كارمەندێكی ئاسایشی بەردەڕەش دەرچو
مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران دوادەکەوێت
ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا یاسای ژینا (مەهسا)ی پەسەندکرد
رۆژهه‌ڵاتی كوردستان؛ وانەبێژێکی دیکەی زمانی کوردی 11 ساڵ زیندانی ده‌كرێت
مه‌ریوان قه‌ره‌نی‌: ناكرێ رێككه‌وتنه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم و عێراق له‌باره‌ی مووچه‌ بكرێته‌ قوربانیی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ندێك لایه‌ن
پلاسخارت لە "گەندەڵی لەناو فەرمانبەرەکانیدا" خۆی دەرباز دەکات؛ داوای لێکۆڵینەوە ده‌كرێت
کۆمسیۆن ژمارەی بنکەو ناوەندەکانی دەنگدانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسەندکرد
سێ سەربازی توركیا لە مەتینا كوژران
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×