ئه‌و پرۆفیسۆره‌ی‌ سێ مانگ له‌مه‌وبه‌ر پێشبینی بردنەوەی جۆ بایدنی کردووه
  2020-11-06       1760       
ئاڵەن لیکتمان
هۆشیار عومه‌ر

پرۆفیسۆر ئاڵەن لیکتمان (Allan Lichtman) وەک نیویۆرک تایمز باسی ئەکات بە نۆستەردامی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا ناسراوەو لە ١٩٨٤ تا ٢٠١٦ پێشبینی ئەنجام‌و دواتر براوەکانی کردوە.

ئاڵەن لیکتمان ٢٠١٦ پێشبینی بردنەوەی دۆناڵد ترەمپی کرد. لەکاتێکدا زۆرینەی شارەزاو راپرسیەکان بەبەرژەوندی ھیلاری کڵینتن بو. دواتر ئاڵەن لیکتمان پێشبینی دادگاییکردنی دۆناڵد ترەمپی کرد لەکتێبێکدا دەربارەی ئەم پرسە.

لە ٥ی ٨ی ٢٠٢٠ لەرێگەی نیویۆرک تایمزەوە پێشبینی بردنەوەی جۆ بایدنی کرد.

زۆر کەس لەکەناڵە کوردییەکانەوە پێشبینی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکایان بەپێی حەزی خۆیان ئەکرد. لەراستیدا ئەوە نە ئیشی ئەوانەو نەھیچ شارەزاییەکیان لەسەر ئەمریکا ھەیە! ئەبو کەناڵی کوردی‌ ئەم پیاوەیان بناسیایەو بۆ بەرنامە بانگیان بکردایە لەجیاتی کەسی ناشارەزا.

ئاڵەن لیکتمان میتۆدێکی رونی ھەیەو پشت بەسیستەمێک ئەبەستێت بەناوی (کلیلەکانی کۆشکی سپی)و لە ١٣ کلیل پێک ھاتوەو ھەر کاندیدێک ٧ کلیل بباتەوە لەو سیستەمەدا ئەبێت بەسەرۆک‌و لەم ڤیدیۆدا بە وردی باسی ئەکات.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×