جۆ بایدن لەویلایەتی ئەریزۆناش پێش دۆناڵد ترەمپ کەوت
  2020-11-06       659       
جۆ بایدن كاندیدی دیموكراتەكان لەویلایەتی ئەریزۆناش پێش دۆناڵد ترەمپی کاندیدی کۆمارییەکان کەوت.

ئاوێنه‌: پاش ژماردنی 92%ی دەنگەکانی ویلایەتی ئەریزۆنا، بەجیاوازی 43 هه‌زارو 569 دەنگ، جۆ بایدن کەوتە پێش دۆناڵد ترەمپ.

كاندیدی دیموكراتەكان 50%ی كۆی‌ ده‌نگه‌كانی‌ ویلایه‌ته‌كه‌ی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌، له‌به‌رامبه‌ردا کاندیدی کۆمارییەکان 48.6%ی ده‌نگه‌كانی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌.

هەر کاندیدێک ئەم ویلایەتە بباتەوە، ئەوا 11 كورسی ئەنجومەنی هەڵبژاردنی ولایەتەکە مسۆگەر دەکات.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×