پێلۆسی: بایدن ھەڵبژاردنەکان دەباتەوەو دەبێتە 46ـەمین سەرۆکی ئەمر‌یکا
  2020-11-06       680       
نانسی پێڵۆسی
نانسی پێڵۆسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمر‌یکا جه‌ختله‌وه‌ده‌كاته‌وه‌ كه‌ جۆ بایدن، كاندیدی دیموكراته‌كان بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مرریكا ھەڵبژاردنەکان دەباتەوەو دەبێتە 46ـەمین سەرۆکی ئەمر‌یکا.

ئاوێنه‌: نانسی پێڵۆسی نامەیەکی‌ ئاراسته‌ی‌ حیزبه‌كه‌ی‌ -دیموكراته‌كان- كردوه‌و داوا ده‌كات جارێکی دیکە پاڵپشتی بکەن بۆئەوەی بۆ دو ساڵی دیکەش ببێتەوە بەسەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی وڵاته‌كه‌ی‌.

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمر‌یکا دەڵێت، بایدن ھەڵبژاردنەکان دەباتەوەو دەبێتە 46ـەمین سەرۆکی ئەمریکا.

راشیگەیاند، زۆر بەئاشکراو رونی دیارە کە جۆ بایدن‌و کامالا هاریس بردویانەتەوەو بەرەو کۆشکی سپی هەنگاو دەنێن، هاوکات، زۆرترن دەنگیان لەمێژوی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکادا بەدەستهێناوە.

تا ئێستا لەئەمریکا نزیکەی 143 ملیۆن دەنگی گشتی هاوڵاتیان جیاکراوەتەوەو بایدن به‌ڕێژه‌یه‌كی‌ به‌رچاو له‌پێشه‌، به‌جۆرێك جۆ بایدن رێژەی 50.5%ی دەنگەکان‌و دۆناڵد ترەمپ رێژەی 47.9% بەدەستهێناوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×