حەسەن رۆحانی: هیواخوازن ئیدارەی داهاتووی ئەمریکا ملکەچی یاسا و رێساکان بێت
  2020-11-07       376       

سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند، هیواخوازن ئیدارەی داهاتووی ئەمریکا ملکەچی یاسا و رێساکان بێت و بگەڕێتەوە بۆ سەرجەم پابەندبوونەکانی.

ئاوێنه‌: حەسەن رۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران باسی لەوەشکرد، ئەزمونی سێ رابردوو دەریخست کە ئەو لایەنانەی سزایان بەسەر ئێراندا سەپاندو نەیانتوانی ئامانجەکانیان بپێکن و سەرکەوتووش نابن.

سەرۆک کۆماری ئێران وتیشی، خۆڕاگری و دانبەخۆداگرتنی هاوڵاتیان دوەژمنانی وڵاتەکەی ناچار کردووە، لەبەردەم یاساکان بچەمێنەوە و لەوە تێبگەن کە ئەو رێگەیەی گرتویانەتەبەر ناراستە.

رۆحانی گەشبینی خۆیشی نیشاندا بەوەی هاوڵاتیانی ئێران بەم نزیکانە بەری سێ ساڵ پشودرێژی و خۆڕاگری خۆیان لە بەرامبەر توندکردنەوەی سزاکانی ئەمریکا دەچننەوە.

ساڵی ٢٠١٨ ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ کشانەوەی ئەمریکای لە رێککەوتنی ئەتۆمی ٢٠١٥ لەگەڵ ئێران راگەیاند و سزاکانی بۆ سەر تاران گەڕاندەوە.

بەهۆی گەڕاندنەوە و توندترکردنی ئەو سزایانە ئێران بەرەوڕووی قەیرانێکی قوڵی دارایی بووەوە، بەجۆرێک هەناردەکردنی نەوتەکەی بۆ نزمترین ئاست دابەزی و دراوی نیشتمانی ئەو وڵاتەش بەشی زۆری بەهاکەی لەدەستدا.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×