عێراق..ژمارەی توشبون بە كۆرۆنا نزیك دەبێتەوە لە نیو ملیۆن كەس
  2020-11-08       632       

بەپێی ئاماری ئەمڕۆ(یەكشەممە)ی وەزارەتی تەندروستی عێراق، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا چاكبونەوە لە ڤایرۆسی كۆرۆنا زیاتر بوە لە توشبون بە ڤایرۆسەكەو كۆی توشبونیش بە كۆرۆنا لە سەرتاسەری وڵات نزیك بۆتەوە لە نیو ملیۆن كەس. 

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، كەمێك لەمەوبەر، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 15 هەزار و 965 پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان دو هەزارو 530 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا سێ هەزارو دو توشبوی كۆرۆنا چاكبونەتەوەو  44 توشبوی دیكەش گیانیان لەدەستداوە كە زۆرترینیان لە هەرێمی كوردستان بون، بەمشێوەیە: 9 توشبو لە پارێزگای سلێمانی و 6 توشبو لە پارێزگای دهۆك و 6 توشبو لە پارێزگای هەولێر گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەكەیدا هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە 498 هەزار و 549 كەس و لەوانە 11 هەزارو 327 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو 428 هەزارو 928 كەسیان چاكبونەتەوەو 58 هەزارو 294 كەسیشیان لەژێر چارەسەردان كە لەوانە 388 توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.

 


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا دەكرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: هیچ هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى‌و توركى لاى ئێمه‌ تیرۆریست نین
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
مەسعود بارزانی: ناكرێ لەو وادەیەی دیاریكراوە "هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد" بەڕێوەبچێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: دەستمان بە رێککارەکانی پلەبەرزکردنەوە کردوە
وەزیری نەوتی عێراق: داوامان لە حكومەتی هەرێم كردوە نەوت رادەستی سۆمۆ بكەن بۆ هەناردەكردنی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×