چه‌كدارانی داعش له‌ به‌غدا 11 كه‌سیان كوشت
  2020-11-09       643       
سەرچاوە ئەمنییەکانی عێراق، ئاشکرایانکرد کە شەوی ڕابردوو یەکشەممە 8ی تشرینی دووەم، چەکدارانی داعش هێرشێکیان لە ناوچەی ڕەزوانیەی ڕۆژئاوای بەغداد ئەنجامدا و بەهۆیەوە 11 کەس کوژران.

ئاوێنه‌: بەپێی میدیا عێراقییەکان، چەکدارانی داعش لە هێرشەکەیاندا، خاڵێکی چاودێریی هاوبەشی نێوان سوپای عێراق و حەشدی عەشائرییان، لە ناوچەی ڕەزوانیەی ڕۆژئاوای بەغداد کردووەتە ئامانج.

ئاماژە بەوەشکراوە کە لە هێرشەکەدا چەکدارانی داعش بۆمبی دەستییان بەکارهێناوە و ڕوبەڕووبوونەوە لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و چەکدارانی داعشدا ڕوویداوە، دانیشتوانی ئەو ناوچەیەش پاڵپشتیی هێزە ئەمنییەکانیان کردووە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی تاوەکو ئێستا لەسەر هێرشەکە ئاشکرا کراوە، پێنج ئەندامی حەشدی عەشائری و شەش مەدەنی کوژراون و هەشت کەسیش برینداربوون، دواتریش چەکدارانی داعش ناوچەکەیان چۆڵکردووە.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×