لە عێراق توشبون بە كۆرۆنا 500 هەزار كەسی تێپەڕاند
  2020-11-09       501       

وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئەمڕۆ دوشەممە، رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، سێ هەزارو 184 كەسی دیكە توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بون بەوەش كۆی ژمارەی توشبوان 500 هەزار كەسی تێپەڕاندوە و هەروەها 53 توشبوش گیانیان لەدەستداوە كە زۆرترینیان لە پارێزگای سلێمانی بون.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، كەمێك لەمەوبەر، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 17 هەزار و 120 پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان سێ هەزارو 184 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا سێ هەزارو 305 توشبوی كۆرۆنا چاكبونەتەوەو  53 توشبوی دیكەش گیانیان لەدەستداوە كە زۆرترینیان لە پارێزگای سلێمانی تۆماركراون و ژمارەیان 15 كەسە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەكەیدا هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە 501 هەزار و 733 كەس و لەوانە 11 هەزارو 380 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو 432 هەزارو 233 كەسیان چاكبونەتەوەو 58 هەزارو 120 كەسیشیان لەژێر چارەسەردان كە لەوانە 376 توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×