وتەبێژی كازمی: چاوەڕێی پەسەندكردنی یاسای قەرزین بۆ دابەشكردنی موچە
  2020-11-09       457       

ئەحمەد مەلا تەڵال، وتەبێژی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، كۆبونەوەی ئەمڕۆی نێوان مستەفا كازمی و لیژنەی دارایی پەرلەمان ئیجابی بوەو چاوەڕێن رۆژی پێنجشەممە پەرلەمان دەنگ لەسەر یاسای قەرزكردن بدات بۆ دەستكردن بە دابەشكردنی موچە.

ئاوێنە: ئەحمەد مەلا تەڵال، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، لە تویتێكدا رایگەیاند، كەشێكی ئیجابی و هەستكردن بە بەرپرسیارێتی هاوبەش باڵی بەسەر دیدارەی ئەمڕۆی نێوان مستەفا كازمی و لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقدا كێشابو.

وتەبێژی كازمی وتوشیەتی"قوتی فەرمانبەران و پێویستی دابینكردنی بەخێرایی، خەمی هاوبەشیان بوە."

هەروەها ئەوەشی خستۆتەڕو"چاوەڕێین رۆژی پێنجشەممەی داهاتو دەنگ لەسەر یاسای پڕكردنەوەی كورتهێنانی دارایی(یاسای قەرزكردن) بدرێت بۆ ئەوەی دەست بە دابەشكردنی موچەی فەرمانبەران بكەین."

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×