سەركەوتنی ڤاكسینی كۆرۆنا نرخی نەوتی بەرزكردەوە
  2020-11-09       890       

لەدوای ئەوەی ئەمڕۆ دوشەممە هەردو كۆمپانیای "فایزەر" و "بایۆنتێك" سەركەوتنی ڤاكسینێكی كۆرۆنایان بەڕێژەی لەسەدا 90 راگەیاند، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی.

ئاوێنە: بەگوێرەی ئاژانسی رۆیتەرز، لەدوای راگەیاندنی سەركەوتنی ڤاكسینەكە، ئەمڕۆ نرخی نەوت لەسەدا 10 بەرزبۆتەوە كە ئەوەش بەرچاوترین بەرزبونەوەیە لەماوەی زیاتر لە شەش مانگی رابردودا.

بەگوێرەی رۆیتەرز نەوتی برێنت بۆ 42.82 دۆرر و هەروەها نەوتی تەكساس بۆ 40.68 دۆلار بەرزبۆتەوە.

ئەمڕۆ هەردو كۆمپانیای "فایزەر" و "بایۆنتێك"، لەبەیاننامەیەكی هاوبەشدا رایانگەیاند، ئەو ڤاكسینەی كە كاری لەسەردەكەن، لەسەدا 90 كاریگەری سەلمێنراوە ئەوەش لەسەر بنەمای پشكنینە سەرەتاییەكانی ئەنجامی قۆناغی سێیەمی تاقیكرنەوەكان.

هەروەها هێمایان بۆ ئەوە كردوە كە دەركەوتوە ڤاكسینەكە هیچ كاریگەرییەكی لاوەكی مەترسیداری لەسەر ئەو كەسانە نەبوە وەریان گرتوە.

ئاماژەیان بەوەشداوە كە بەزویی داوایەك پێشكەش دەكەن بۆ ئەوەی مۆڵەت بدرێت بە بەكارهێنانی ڤاكیسینەكە لەكۆتایی ئەم مانگەدا.

هەروەها راگەیاندنی سەركەوتنی دەرمانەكەشیان بە "رۆژێكی مەزن بۆ زانست و مرۆڤایەتی" ناوبردوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×