لێدوانی كازمی لەبارەی قەیرانی موچەوە
  2020-11-09       423       

مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق هەندێك كەس و لایەن تۆمەتبار دەكات بەوەی قەیرانی سیولەی دارایی وەك بابەتێكی سیاسی بەكاردەهێنن و دەشڵێت: چاوەڕێی هاوكاریی پەرلەمانم بۆ پەسەندكردنی یاسای قەرزكردن تا دەست بە دابەشكردنی موچە بكەین.

ئاوێنە: مستەفا كازمی، كەمێك لەمەوبەر، لە تویتێكدا رایگەیاند، هەندێك هەوڵدەدەن قەیرانی سیولەی دارایی وەك بابەتێكی سیاسی بەكاربهێنن، بەڵام تێگەیشتنی هاوبەشی نێوان حكومەت و لیژنەی دارایی پەرلەمان بەوە گەیشت كە قەیرانەكە، ئەنجامی هەڵە كەڵەكەبوەكانە."

جەختیشی كردۆتەوە، ئێمە بژاردەی چارەسەركردنی ئەو هەڵانەمان هەڵبژاردوە لەڕێگەی رێفۆرمەكانی نێو "وەرەقەی سپی"یەوە.

سەرۆك وەزیرانی عێراق وتوشیەتی"چاوەڕێی هاوكاری پەرلەمانم بۆ پەسەندكردنی رێكارە داراییەكان بۆ ئەوەی دەست بە دابەشكردنی موچەو بونیادنانی وڵاتەكەمان بكەین."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×