ترەمپ وەزیری بەرگری ئەمریكای لە پۆستەكەی دورخستەوە
  2020-11-09       557       

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، ئەمڕۆ دوشەممە، مارك ئیسپەر، وەزیری بەرگری وڵاتەكەی لە پۆستەكەی دورخستەوەو بەڕێوەبەری سەنتەری نیشتمانی بۆ روبەڕوبونەوەی تیرۆری لە شوێنەكەی دانا.

ئاوێنە: ترەمپ، ئێوارەی ئەمڕۆ، لە تویتێكدا ئەو بڕیارەی ئاشكراكردو رایگەیاند، جێی خۆشحاڵیمە رایبگەیەنم كە كریستۆڤەر میللەر، بەڕێوەبەری سەنتەری نیشتمانی بۆ روبەڕوبونەوەی تیرۆر، دەبێتە وەزیری بەرگری بەوەكالەت بەبڕیارێك كە بەخێرایی جێبەجێ دەكرێت.

ترەمپ وتوشیەتی"كریستۆڤەر میللەر كارێكی مەزن دەكات. كۆتایی بە خزمەتی مارك ئیسپەر هات و سوپاسی خزمەتەكانی دەكەم."

مارك ئیسپەر لە ناوەڕاستی ساڵی رابردودا لە پۆستی وەزیری بەرگری دەستبەكاربو و خاوەنی 55 ساڵ ئەزمونی سەربازییەو بەشداری شەڕی عێراق لە ساڵی 1991دا كردوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×