دەنگۆی ئەگەری دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی پێشوەختە لە عێراق بەردەوامە
  2020-11-10       319       

لیژنەی چاودێریكردنی كارنامەی حكومەت لە پەرلەمانی عێراق، لە كۆمسیۆن دەپرسێت تا چەند ئامادەیی هەیە هەڵبژاردنی پێشوەختە لە وادەی خۆیدا بەڕێوەببات، پەرلەمانتارێكیش دەڵێت، "هەڵبژاردنەكە دوادەخرێت". 

ئاوێنه‌: دەنگۆی ئەگەری دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی پێشوەختە لە عێراق بەردەوامە، بۆ دڵنیابوون لە توانای كۆمسیۆن بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەكە لە وادەی خۆیدا، لیژنەی چاودێریكردنی كارنامەی حكومەت لە پەرلەمانی عێراق، ئەندامان و كارمەندانی هونەریی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان-ی بانگێشتكرد.

لە كۆبوونەوەكەدا جەختكراوەتەوە كە پێویستە "هەموو هەوڵەكان بخرێنەگەڕ بۆ ئەوەی هەڵبژاردن دوانەخرێت و لە وادەی خۆیدا كە 6ی حوزەیرانی ساڵی داهاتووە، ئەنجام بدرێت.

حازم خالدی، سەرۆكی لیژنەكە لەوبارەیەوە ڕایگەیاند، "گرنگە كۆمسیۆن بە بێلایەنی و دەستپاكییەوە مامەڵە بكات و هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد بەڕێوەببات. پەرلەمانیش پشتیوانیی كۆمسیۆن دەكات بۆ ئەوەی هەڵبژاردن بەو شێوەیە و لە وادەی خۆیدا ئەنجام بدرێت."

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌کان، به‌شيک له‌ قەوارە و لایەنەكان پێدەچێت داوا له‌ سەرۆكو ەزیران بکه‌ن،هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمان، دوابخرێت بۆ مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی 2021، چونكە كۆمسیۆن ئامادە نییە و لە توانایدا نابێت هەڵبژاردن لە مانگی حوەزیرانی داهاتوودا بەڕێوەببات، چەند لایەنێكیش قایل نین بە یاسای نوێی هەڵبژاردنەكان، بۆیە ئەگەری دواخستنی هەڵبژاردن بەهێزە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×