بۆڵتۆن: بایدن ده‌توانێت سزاكانی سه‌ر ئێران هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌
  2020-11-10       695       
ڕاوێژكارێكی پێشووی تره‌مپ ڕایده‌گه‌یه‌نێت بایدن ده‌توانێت هه‌موو ئه‌و سزایانی كه‌ به‌سه‌ر ئێراندا سه‌پێندراوه‌ هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌.

ئاوێنە: جۆن بۆڵتۆن ڕاوێژكاری پێشووی تره‌مپ له‌ چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ بی بی سی ڕایگه‌یاند: هه‌رچه‌ند ئیداره‌ی تره‌مپ ڕایگه‌یاندووه‌ له‌ 70 ڕۆژی داهاتوودا سزای قورستر به‌سه‌ر ئێراندا ده‌سه‌پێنێت ئه‌مه‌ ده‌رده‌خات كه‌ سزاكانی پێشوو كاریگه‌ری زۆریان نه‌بووه‌ بۆیه‌ ئێستا ئیداره‌ی تره‌مپ وا ده‌ڵێت.

ڕاشیگه‌یاند: بایدن سه‌رۆكی نوێی ئه‌مریكا ده‌توانێت سه‌رجه‌م ئه‌و سزایانه‌ی كه‌ به‌سه‌ر ئێراندا سه‌پێندراوه‌ هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌.

بۆڵتۆن ڕاشیگه‌یاندووه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی ئه‌مریكا ده‌نگی به‌ هیچ یه‌ك له‌و دوو كاندیده‌ نه‌داوه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ دژی تره‌مپه‌ و هه‌ركاتێك بایدن ده‌ستبه‌كار بووم دژی ئه‌ویش ده‌وه‌ستێته‌وه‌.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×