ئه‌حمه‌د جبوری: لە ماوەی چەند کاتژمێری داهاتوودا دەست بە دابەشکردنی موچە ده‌كرێت
  2020-11-10       686       
ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، "لە ماوەی چەند کاتژمێری داهاتوودا دەست بە خەرجکردن و دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران دەکرێت".

ئاوێنه‌: ئه‌حمه‌د جبوری ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵایکردەوە و تیایدا هاتووە، له‌كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێیان له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و به‌شێك له‌ به‌رپرسان له‌سه‌ر تێپه‌ڕاندنی یاسای قه‌رز رێككه‌وتوون و بڕیاره‌ له‌ چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌ستپێ بكات. 

ئەوەش دوای ئەوە دێت، دوای کۆبوونەوەی دوێنێی نێوان مستەفا کازمی لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقدا، بڕیاردرا بەوەی رۆژی پێنجشەممە دەنگ لەسەر یاسای قەرز بدەن بە دوو مەرج، کە بریتین لە یه‌كه‌م: لە سبەینێوە دەست بە دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران بکریت بەو داھاتەی لەبەردەستەدایە، دووه‌م:  لە ماوەی کەمتر لە ٢٠ رۆژ واتا تاوەکو کۆتای ئەم مانگە موچەیەکی دیکەش دابەشبکرێت تا دۆخەکە راستبێتەوە.

بەو پێیەش، لەدوای دابەشکردنی موچەی خۆیەوە، عێراق ٣٢٠ ملیاری بەشەبودجەی هەرێم دەنێرێت و دەبێت هەرێم دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی ١٠ی فەرمانبەرانی خۆی بکات.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×