ترەمپ: ئێمە دەیبەینەوە
  2020-11-10       542       
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئەمریکاو کاندیدی کۆمارییەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە، ده‌ڵێت، "ئێمە دەیبەینەوە."

ئاوێنه‌: لەنوێترین تویتیدا دۆناڵد ترەمپ نوسیویه‌تی‌، "ئێمە دەیبەینەوە.. لەبەرەوپێشچونی گەورەداین، هەفتەی‌ داهاتو ئەنجامەکان دەردەکەون، دوبارە ئەمریکا به‌مەزنی‌ رادەگرین."   

به‌پێی‌ ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ ئه‌مریكا، جۆ بایدنی کاندیدی دیموکراتەکان بەسەر دۆناڵد ترەمپی کاندیدی کۆمارییەکاندا سەرکەوتووە، به‌ڵام ترەمپ دان بەو سەرکەوتنەدا نانێت‌و لەبارەی جیاکردنەوەی دەنگەکانیشەوە سکاڵای تۆمارکردووه‌ .

پێشتر، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاندبو، دیموکراتەکان دزن‌و بەرپرسانی شارە گەورەکانیش گەندەڵن‌و ئەم هەڵبژاردنەش دزراوه‌.

تیمی ترەمپ لەویلایەتەکانی ئەریزۆناو پێنسلڤانیاو جۆرجیا سكاڵتیان تۆماركردوه‌و پێیانوایە لەو سێ ویلایەتە کە پێکەوە 48 دەنگی ئەنجومەنی هەڵبژاردنیان هەیە، زۆرترین ساختەکاریی لەبەرژەوەندیی جۆ بایدن ئه‌نجامدراوه‌.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×