وتەبێژی کازمی: رێککەوتنی‌ حكومه‌تی‌ عێراق‌و هه‌رێم بەردەوامە تا پرۆژەیاسای بودجەی 2021 پەسەند دەکرێت
  2020-11-10       429       
ئەحمەد مەلا تەڵاڵ
وتەبێژی مسته‌فا كازمی‌ سەرۆکوەزیرانی عێراق ده‌ڵێت، رێککەوتنی‌ حكومه‌تی‌ عێراق‌و هه‌رێم بەردەوامە تا پرۆژەیاسای بودجەی 2021 پەسەند دەکرێت

ئاوێنه‌: ئەحمەد مەلا تەڵاڵ، مسته‌فا كازمی ئێوارەی ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا باسی‌ له‌ڕێككه‌وتنی‌ هه‌رێم‌و به‌غدا كردو رایگه‌یاند، "ئەو رێککەوتنە بەردەوامەو کاری پێدەکرێت تاوەکو پرۆژەیاسای بودجەی 2021 پەسەند دەکرێت، جگە لەمە هیچ شتێکی دیکە نییە".

سەبارەت بەناردنی 320 ملیار دیناری مانگانە بۆ هەرێمی کوردستان، مەلا تەڵاڵ وتی، "تاوەکو ئێستا حکومەتی‌ عێراق‌و هەرێمی کوردستان پابەندی ئەو رێککەوتنەن کە بۆ قۆناغێک لەنێوانیاندا ئه‌نجامدراوه‌و ماوەکەی سێ مانگە بۆ دابینکردنی بەشێک لەموچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەبەرامبەر پابەندبونی هەرێم بەبەشی نەوتی‌و رادەستکردنی 50٪ داهاتی گومرگەکان".
 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×