بڕیارە سبه‌ی‌ پەرلەمانی عێراق به‌مه‌به‌ستی‌ ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژەیاسای پڕکردنەوەی کورتھێنانی بودجەو قەرزکردن كۆببێته‌وه‌
  2020-11-10       413       
بڕیارە سبه‌ی‌ چوارشەممە پەرلەمانی عێراق كۆببێته‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ ده‌نگدان‌و په‌سه‌ندكردنی‌ پرۆژەیاسای پڕکردنەوەی کورتھێنانی بودجەو قەرزکردن بۆ موچەی فەرمانبەران، هاوكات له‌كۆبونه‌وه‌ی‌ ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ی‌ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقدا، لەسەر پشكی هەرێم له‌ناو پرۆژه‌ یاساكه‌دا ناكۆكییەكی توند دروستبو.

ئاوێنه‌: بڕیارە سبه‌ی‌ چوارشەممە پەرلەمانی عێراق كۆببێته‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ ده‌نگدان‌و په‌سه‌ندكردنی‌ پرۆژەیاسای پڕکردنەوەی کورتھێنانی بودجەی ساڵی 2020و قەرزکردن بۆ موچەی فەرمانبەران، راستەوخۆ پاش ئەو دەنگدانە حکومەتی‌ عێراق دەستدەکات بەدابەشکردنی موچەی مانگی 10، پاشان بەپێی رێکكەوتنی نێوان حکومەتی ھەرێم‌و بەغدا راستەوخۆ بڕی 320 ملیار دینار بۆ موچەی فەرمانبەرانی ھەرێمیش خەرج دەکرێت.

به‌ڵام له‌كۆبونه‌وه‌ی‌ ئەمڕۆی‌ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقدا لەباره‌ی‌ تێپەڕبونی پرۆژەیاسای پڕکردنەوەی کورتھێنانی بودجەی ساڵی 2020و قەرزکردن، لەسەر پشكی هەرێم ناكۆكییەكی توند له‌نێوان په‌رله‌مانتارانی‌ كوردو شیعه‌ دروستبوە.

هۆشیار عەبدوڵا، ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق، رایگەیاند،"کۆبونەوەی لیژنەی دارایی لەسەر تێپەربونی یاسای (تمویل العجز المالی)، لەسەر پشکی هەرێم، مادەی پێنج برگەی دو، ناکۆکیەکی توند دروستبوە. زۆرێک لەکوتلەکان لەبەرئەوەی هەرێم لەرابردودا هیچ ئیلتیزامێکی نەکرد، ئامادەنین ئەو بڕگەیە بمێنێتەوە. داکۆکیمان لەمانەوەی برگەکە کرد."

باسی لەوەشكردووه‌، "دوای گفتوگۆیەکی فراوان لەنێوانماندا کۆبونەوەکە راگیراوەو دەیانەوێت برگەکە هەمواربکەن. هەموارێکیان هێنا کە ئێمە سەرنجمان لەبارەیەوە هەبو داوامانکرد کۆبونەوەکە بخرێتە سبەی رۆژی چوارشەممە."

له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ سامر زیبان، پەرلەمانتاری ھاوپەیمانی فەتح ده‌ڵێت، دەنگدان بەپرۆژە یاسایی پرکردنەوەی کورتھێنان و قەرزکردن بۆ موچەی فەرمانبەران، چەندین کۆبونەوەو پێداچونەوەی بۆ کراوە، بۆیە سبه‌ی‌ دەنگی لەسەر دەدرێت، بەڵام بەو مەرجەی کە جارێکی دیكە وەزارەتی دارایی چاو بەداواکاریەکانی بخشێنێتەوە، چونکە دەنگ بەو بڕە پارە زۆرە نادەین.

دوای کۆبونەوەی دوێنێ دوشه‌ممه‌ی‌ نێوان مستەفا کازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقدا، بڕیاردرا په‌رله‌مان دەنگ لەسەر یاسای قەرز بدات بەدوو مەرج، کە بریتین لەیه‌كه‌م: لەئه‌مرۆوە دەستبەدابەشکردنی موچەی فەرمانبەران بکرێت بەو داھاتەی لەبەردەستەدایە، دووه‌م:  لەماوەی کەمتر لە 20 رۆژ واتا تاوەکو کۆتای ئەم مانگە موچەیەکی دیکەش دابەشبکرێت تا دۆخەکە راستبێتەوە.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئێران لە رێگەی روسیاوە: ئیسرائیل نامانەوێت دۆخەکە ئاڵۆزتر بکەین
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×