لە عێراق 50 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
  2020-11-11       314       

وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە، رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، سێ هەزارو 198 كەسی دیكە توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بون و 50 توشبوش گیانیان لەدەستداوە كە زۆرترینیان لە پارێزگای سلێمانی بون.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، كەمێك لەمەوبەر، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 17 هەزار و 378 پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان سێ هەزارو 198 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا یەك هەزارو 992 توشبوی كۆرۆنا چاكبونەتەوەو 50 توشبوی دیكەش گیانیان لەدەستداوە كە زۆرترینیان لە پارێزگای سلێمانی تۆماركراون و ژمارەیان 15 كەسە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەكەیدا هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە 508 هەزار و 508 كەس و لەوانە 11 هەزارو 482 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو 436 هەزارو 657 كەسیان چاكبونەتەوەو 60 هەزارو 369 كەسیشیان لەژێر چارەسەردان كە لەوانە 384 توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×