لە ویلایەتی جۆرجیا سەرجەم دەنگەكانی هەڵبژاردنە سەرۆكایەتییەكەی ئەمریكا دەژمێردرێنەوە
  2020-11-11       608       

بەرپرسێكی باڵای ویلایەتی جۆرجیا رایگەیاند، سەرجەم دەنگەكانی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا لە ویلایەتەكە بەدەست دەژمێرنەوە.

ئاوێنە: بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی رۆیتەرز، براد راسفێنسپێرگەر، سكرتێری ویلایەتی جۆرجیا، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەڕوی حسابییەوە دەبێت سەرجەم دەنگەكان بە دەست بژمێرینەوە چونكە جیاوازی نێوان هەردو كاندیدەكەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی زۆر كەمە.

بەپێی قسەی ئەو بەرپرسەی ویلایەتەكە، دەیانەوێت بەر لە كۆتاییهاتنی ئەم هەفتەیە دەست بە ژماردنەوەی دەنگەكان بكەن.

بەپێی ئەنجامی سەرەتاییەكانی هەڵبژاردن لە ویلایەتی جۆرجیا، جۆ بایدن لە پێش دۆناڵد ترەمپەوەیە بەڵام بەجیاوازییەكی كەمتر لە لەسەدا 0.5.

بڕیارەكەی ویلایەتی جۆرجیا بۆ ژماردنەوەی دەنگەكان، دوای ئەوە دێت كە چەند رۆژێك لەمەوبەر میدیاكانی ئەمریكا سەركەوتنی جۆ بایدن، كاندیدی دیموكراتەكانیان لە هەڵبژاردنەكەدا راگەیاند، بەڵام دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئێستای ئەمریكاو كاندیدی كۆمارییەكان تاوەكو ئێستا دانی بە ئەنجامەكاندا نەناوەو بانگەشەی بونی ساختەكاری لە هەڵبژاردنەكەدا دەكات.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×