كازمی داوای ناردنی پرۆژە یاسای بودجەی 2021 دەكات
  2020-11-12       386       
سەرۆك وەزیرانی عیراق داوا لەوەزارەتی دارایی دەكات پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی داهاتوو رەوانەی حكومەت بكات تا بخرێتە بەرنامەی كۆبوونەوەی ئەنجومەن و دەنگی لەسەر بدرێت.

ئاوێنه‌: ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڵاویكردەوە كە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق داوای لەوەزارەتی دارایی كردوە پرۆژە یاسای بودجەی 2021 رەوانەی ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیران بكات.

ئەوەشی خستوەتەڕوو كە بەپێی ناورەۆكی داواكارییەكەی سەرۆك وەزیران، دەبێت بەزوترین كات پرۆژە یاسای بودجەی 2021 رەوانەی ئەمیندارێمی ئەنجومەنی وەزیران بكرێت تا بخرێتە بەرنامەی كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی وەزیران.

رەوانەكردنی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی داهاتووی عیراق لەكاتێكدای كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ 12ی تشرینی دووەمی 2020 ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەبێ پەرلەمانتارانی كورد پرۆژەی قەرزی بۆ پڕكردنەوەی كورتێهانی دارایی كە حكومەت ئاڕاستەی كردبوو پەسەند كرد تا لەڕێی ئەو قەرزەوە حكومەت مووچەی فەرمانبەران تا كۆتایی ئەمساڵ دابین بكات.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×