كازمی بڕیاریدا رۆژی یەكشەممە موچەی دو مانگی فەرمانبەران خەرج بكرێت
  2020-11-13       746       

مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاریدا رۆژی یەكشەممەی داهاتو دەستبكرێت بە خەرجكردنی موچەی هەردو مانگی تشرینی یەكەم(مانگی 10) و تشرینی دوەم(مانگی 11)ی فەرمانبەران پێكەوە.

ئاوێنە: حەیدەر مەجید، وتەبێژی ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق فەرمانی داوە كە فەرمانگەكانی دارایی و ژمێریاریاران لە وەزارەت و دەستەكان لە هەمو پارێزگاكان سبەی هەینی و رۆژی شەممە دەوامی رەسمی بكەن.

ئاماژەی بەوەشداوە كە ئەوەش لەپێناو ئامادەكردنی لیستی خەرجكردنی موچەی فەرمانبەران بۆ هەردو مانگی تشرینی یەكەم و تشرینی دوەم و ناردنی بۆ وەزارەتی دارایی تا رۆژی یەكشەممە بەمەبەستی خەرجكردنی موچەكان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×