لەعێراق 48 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
  2020-11-13       368       

وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئەمڕۆ هەینی، رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، دو هەزارو 690 كەسی دیكە توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بون و 48 توشبوش گیانیان لەدەستداوە كە زۆرترینیان لە پارێزگاكانی سلێمانی تۆماركراون.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، كەمێك لەمەوبەر، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 18 هەزار و 433 پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان دو هەزارو 690 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا دو هەزارو 628 توشبوی كۆرۆنا چاكبونەتەوەو 48 توشبوی دیكەش گیانیان لەدەستداوە كە زۆرترینیان لە پارێزگای سلێمانی تۆماركراون و ژمارەیان 13 كەس بوە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەكەیدا هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە 514 هەزار و 496 كەس و لەوانە 11 هەزارو 580 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو 441 هەزارو 856 كەسیان چاكبونەتەوەو 61 هەزارو 60 كەسیشیان لەژێر چارەسەردان كە لەوانە 380 توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×