2020-11-13   439     
به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی به‌سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاو دوای هه‌فته‌یه‌ك، چین پیرۆزبایی له‌جۆ بایدن كرد.
ئاوێنه: ڤانگ ڤینبین، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین رایگه‌یاند، "رێز له ئیراده‌ی گه‌لی ئه‌مریكا ده‌گرین. پیرۆزبایی له به‌ڕێز بایدن و (هاوبه‌شه‌كه‌ی كه له‌كێبڕكێ دابوو بۆ جێگری سه‌رۆك) خاتو (كامالا) هاریس ده‌كه‌ین".
ڤانگ له‌كاتێكدا ئاماژه‌ی به‌دواكه‌وتنی پیرۆزبایی وڵاته‌كه‌ی نه‌كرد له‌بایدن، وتی، یاسا‌و رێساكانی ئه‌مریكا ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كه پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه.
تائێستا مشتومڕه‌كان به‌رده‌وامن سه‌باره‌ت به‌ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا كه له ٣ی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه‌چوو، به‌پێی ئه‌نجامه نافه‌رمییه‌كان بایدن ٢٧٩ ده‌نگی ئه‌نجومه‌نی هه‌ڵبژاردنی به‌ده‌ستهێناوه‌و به‌مه‌ش بووه‌ته براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه. چاوه‌ڕێ ده‌كرێت بایدن ٢٠ی كانوونی دووه‌می ٢٠٢١ ده‌ستبه‌كار بێت وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مریكا.