نرخی‌ نەوت لەبازاڕەكانی‌ جیهان
  2020-11-15       405       
نرخی‌ نەوت لەبازاڕەكانی‌ جیهان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو بە جێگیری ماوەتەوە.

ئاوێنە: ئاژانسەكانی جیهان بڵاویانكردەوە، نرخی نەوت بۆ ئەمڕۆ یەك شەممە، 15ی تشرینی دووەمی 2020، بەشێوەیەك بووە كە نرخی‌ نەوتی برێنت بە 42 دۆلار و 78 سەنت لە بازاڕەكانی جیهان مامەڵەی پێوەكراوە و هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 40 دۆلارو 13 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.

بەهۆی كۆتاییهاتنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنەكانی ئەمریكاوە، جارێكی دیكە گۆڕانكاری بەسەر نرخی نەوتی جیهانیدا هاتووە، بەڵام تاكو ئێستاش نرخەكە ناجێگیرە.

هاوكات هەڵكشان و داكشانی نرخی نەوت لەكاتێكدایە، ژمارەیەك لەو وڵاتانەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەشێك لە كەرتە پیشەسازی و بازرگانییەكانیان وەستاندبوو، بەڵام لە ئێستادا و بەهۆی كەمبوونەوەی مەترسییەكانی كۆرۆنا، بەشێك لە چالاكییە ئابوورییەكانیان دەستپێكردووەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×