وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم كۆدەبێتەوە
  2020-11-15       720       
وابڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە وەزارەتی دارایی بە مەبەستی کاراکردنی سیستمی بۆرسە بۆ ئاڵوگۆڕی دراو کۆبببێتەوە.

ئاوێنە: سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم راگەیاندوە "ئەمڕۆ یەکشەممە 15-11-2020 بە سەرپەرشتی تیمی حکومەت، وەزارەتی دارایی بە مەبەستی کاراکردنی سیستمی بۆرسە بۆ ئاڵوگۆڕی دراو کۆدەبێتەوە".

ئاماژەی بەوەشدا، "بەشی بۆرسە بۆ گۆڕینەوەی دراوەکانە و کۆبوونەوەکە بۆ ئەوەیە ئیتر وەزارەتی دارایی خۆی سەرپەرشتی ئاڵوگۆڕی دراوەکان لە هەرێمی کوردستاندا بکات".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×