هاوپەیمانی فەتح: دژایەتی كورد ناكەین، بەڵام هەڵەكان راست دەكەینەوە
  2020-11-15       573       
سەركردەیەكی هاوپەیمانی فەتحی شیعەكان رایگەیاندووە، ئەو یاسایەی لەئەنجوومەنی نوێنەران دەنگی بۆدرا كۆ دەنگی نەبووە لەدژی كورد، بەڵكو راست كردنەوەیەك بووە.

ئاوێنە: حامید موسەوی، سەركردە لە هاوپەیمانی فەتحی شیعەكان نووسیویەتی، ئەو یاسایەی لەئەنجوومەنی نوێنەران دەنگی بۆدرا دژی كورد نەبوو، بەڵكو راستكردنەوەیەك بوو بۆ ئەو زیانە گەورەیەی بەر هاوڵاتیانی هەموو پارێزگاكانی عێراق كەوتبوو.

موسەوی نوسیویەتی، كورد بابەتی مووچە دەبەستێتەوە بە ململانێ‌ سیاسییەكان، ئەمە لەكاتێكدایە كە كوردیش هاوڵاتیانی عێراقین و مافی وەرگرتنی موچەیان هەیە، بەڵام بەو شێوەیەش نەوتەكەشیان هی عێراقەو دەبێت بچێتەوە گەنجینەی دەوڵەت، نەوەك یاری پێبكرێت و بدزرێت
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×