2020-11-15   385     
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی عێراق فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك ده‌ركرد.
ئاوێنە: ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند كه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك تۆمه‌تباره به وه‌رگرتنی به‌رتیل و له‌لایه‌ن دادگاوه فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌ركراوه.
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه له‌به‌رامبه‌ر پێدانی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شێك له به‌شه‌كانی په‌روه‌رده به كه‌سێك، پاره‌ی وه‌رگرتووه و پۆسته‌كه‌ی فرۆشتووه، ده‌شبێت له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ی بێته به‌رده‌م دادگا.
شایه‌نی باسه هه‌مان به‌رپرس له به‌رده‌م دادوه‌ردا وته‌ی لێ وه‌رگیراوه و پاشان به كه‌فاله‌تی 10 ملیۆن دینار ئازاد كراوه.