جۆن بۆڵتن: ترەمپ دان بەشکستکەیدا نانێت و بە ئاسانى دەسەڵات جێناهڵێت
  2020-11-15       473       
راوێژکاى پێشوى ئاسایشى نەتەوەیى ئەمەریکا هۆشدارى دەدات لەوەى کە دۆناڵد ترەمپ دان بەشکستکەیدا نانێت و بە ئاسانى دەسەڵات جێناهڵێت، ئەنجامدانى ساختەکاریش لە هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى ئەمەریکادا رەت دەکاتەوە.

ئاوێنه‌: لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ تۆڕى هەواڵى ( سى، ئێن، ئێن) جۆن بۆڵتن، راوێژکارى پێشوى ئاسایشى نەتەوەیى ئەمەریکا رایگەیاند، زۆربەى خەڵک هیوادەخوازن یان پێیانوایە کە ترەمپ درک بەوە دەکات کە هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى دۆڕاندوە و بەئارامى کۆشکى سپى جێدەهێڵێت، بەڵام مەترسى ئەوەش هەیە کاردانەوەیەکى پێچەوانە بنوێنت، بەهێمنى دەسەڵات بۆ بایدن جێنەهێڵێت.

سەبارەت بەئەنجامدانى ساختەکاریش لەهەڵبژاردنى سەرۆکایەتى ئەمەریکادا جۆن بۆڵتن رایگەیاند، لەسەرەتاى دەستپێکردنى هەڵبژاردنەوە گوێبیستى ئەوە بوین کەبەڵگەى زۆرهەیە سەبارەت ئەنجامدانى ساختەکارى و پیلانگێرى، بەڵام پێموانیە شتێکى وا رویدابێت.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×