سلێمانی بەرزترین ژمارەی مردنی لەسەر ئاستی عیراق تۆماركرد
  2020-11-15       949       


وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرای دەكات، 2237 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 2813 كەسیش چاكبوونەتەوە و 47 كەسیش گیانیان لەدەستداوە، كە زۆرترین ژمارەی لە سلێمانیە.

ئاوێنه‌: وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 16 هەزار و 730 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 2237 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون، هەروەها لە سلێمانی 219 و هەولێر 231 و دهۆك 121 حاڵەت تۆماركراوە.
ڕوونیشی كردۆتەوە، كە 2813 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، هاوكات 47 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، كە بە تەنها لە هەرێمی كوردستان بە شاری كەركوكەوە 34 كەس گیانیان لەدەستداوە، كە زۆرینەیان لە سلێمانی بوون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×