ترەمپ: بایدن بردیەوە چونكە ساختەكاری لە هەڵبژاردنەكەدا كرا
  2020-11-15       520       

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، جۆ بایدن، هەڵبژاردنەكەی بردەوە چونكە ساختەكاری تێدا كرا. ئەوەش بۆ یەكەمجارە ترەمپ دان بە بردنەوەی كاندیدە دیموكراتەكەی هەڵبژاردنە سەرۆكایەتییەكەی ئەمریكادا دەنێت كە بەپێی ئەنجامەكان سەرۆكی هەڵبژێدراوی وڵاتە.

ئاوێنە: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئێستای ئەمریكا لە تویتكێدا سەبارەت بە راپۆرتێكی كەناڵی فۆكس نیوز، رایگەیاند"ئەو(بایدن) بردیەوە چونكە ساختەكاری لە هەڵبژاردنەكەدا كرا."

ترەمپ دوپاتیكردۆتەوە كە رێگەنەدراوە بە چاودێران و سەرپەرشتیارانی پڕۆسەی دەنگدان كە بە ئەركەكانیان هەڵسن و ئاماژەی بەوەشداوە كە ئەركی ژماردن و جیاكردنەوەی دەنگەكان بە كۆمپانیایەكی تایبەتی "چەپی توندڕەو" سپێدراوە كە "خاوەنی سومعەیەكی خراپە".

ترەمپ هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە لە رۆژی هەڵبژاردندا كێشەی  تەكنیكی دروستكراون بۆ "دزینی دەنگەكان" و وتوشیەتی"لە زۆر لایەنەوە سەركەوتو بن بەبێ ئەوەی بگیرێن. دەنگدانی پۆستە نوكتەیەكی بێمانایە."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×