وەزیری دەرەوەی سووریا كۆچی دوایی كرد
  2020-11-16       432       
بەرەبەیانی ئەمڕۆ وەلید موعەلیم، وەزیری دەرەوەی سووریا كۆچی دوایی كرد.

ئاوێنە: ئاژانسی سانای فەرمی حكومەتی سووریا رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ وەلید موعەلیم، جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوەی سووریا كۆچی دوایی كردووە، بەبێ ئاماژە كردن بە ھۆكاری مردنەكەی.

ئاژانسی فەرمی حكومەتی سووریا ئاماژەی بەوەش كردووە، ئەمڕۆ تەرمەكەی بەخاك دەسپێردرێت.

وەلید موعەلیم ساڵی 1941 لە دیمەشق لەدایكبووە، سێ منداڵی ھەیە، ساڵی 1990 وەك باڵیۆزی سووریا لە ئەمەریكا دەستنیشان كراوە، ساڵی 2000 كرایە یاریدەدەری وەزیری دەرەوە، لە 2006ـەوە وەزیری دەرەوەی سووریایە. ھەروەھا ساڵی 2012 كراوەتە جێگری سەرۆك وەزیران.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×