وته‌بێژی حكومه‌تی ئێران ڕایگه‌یاند به‌هۆی ته‌شه‌نه‌كردنی په‌تای كۆرۆنا بڕیاردراوه كه هاتوچۆ له‌نێوان شاره‌كانی ئێران قه‌ده‌غه بكرێت.
ئاوێنه: عه‌لی ڕه‌بیعی وته‌بێژی حكومه‌تی ئێران له‌په‌ڕاوێزی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ئێران به ڕۆژنامه‌نووسانی ڕایگه‌یاند: به‌هۆی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی په‌تای كۆرۆنا بڕیاریداوه له‌ڕۆژی شه‌ممه 21-11-2020 قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له نێوان شاره‌كانی ئێران ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
تا ئێستا زیاتر له 41 هه‌زار هاووڵاتی ئێرانی به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه.