2020-11-17   374     
لەکۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا بڕیاری دواخستنی سەرژمێریی گشتی دانیشتووان بۆ ساڵی داهاتو پەسندکرا.
ئاوێنه: ئه‌مرۆ سێشه‌مه، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق كۆبوه‌وه. له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا بڕیاری دواخستنی سەرژمێریی گشتی دانیشتووانی بۆ ساڵی داهاتو پەسندکرا کە بڕیاربو لەکۆتایی ئەمساڵدا ئه‌نجامبدرێت.
هه‌ر له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له‌په‌سه‌ندكردنی یاسای قه‌رزی كرا‌و كازمی رایگه‌یاندووه، كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن زیانمه‌ندی یه‌كه‌می یاسای قه‌رزه، چونكه هیچ بڕه پاره‌یه‌كی بۆ ته‌رخان نه‌كراوه.
سەرۆک وەزیرانى عێراق جەختیلەوەشکردؤتەوە، گەندەڵیەکى گەورە لەگرێبەستە گومرگیەکان و حکومەتى ئەلکترۆنیدا هەبووە لەسەردەمى حکومەتەکانى پێشودا، هەروەها فشارێکى زۆر هەیە بۆ ڕێگەگرتن لەڕاوەدونانى گەندەڵکاران.
له‌باره‌ی په‌تای كۆرۆناوه، مسته‌فا كازمی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراقی راسپاردووه، پێداویستییه‌كانی گه‌یشتن و هه‌ڵگرتنی ڤاكسینی دژی ڤایرۆسه‌كه له‌شوێنی گونجاو ئاماده بكه‌ن.