ته‌ندروستی عێراق: لە ٢٤ کاتژمێری رابردودا زۆرترین حاڵه‌تی مردن به‌کۆرۆنا لەسلێمانی‌و هەولێرو دهۆک تۆمار كراوە
  2020-11-18       569       

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق رایگه‌یاند له‌ ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٤٠ كه‌س لەعێراقدا به‌ هۆی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، کە زۆربەی حاڵەتەکان لەپارێزگاكانی سلێمانی‌و هه‌ولێرو دهۆكدا بون.

 

ئاوێنە: وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگەیاند ٢٥ حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدان به‌ كۆرۆنا له‌هه‌رێمی کوردستان تۆمار كراون‌و پارێزگاكانی سلێمانی‌و هه‌ولێرو دهۆك له‌پله‌ی یه‌كه‌م تا سێهه‌می ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌دان كه‌ زۆرترین حاڵه‌ته‌كانی مردنیان تێدا تۆمار كراون.
راشیگه‌یاند، له‌ ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٢ هه‌زار ٩٦١ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌كۆرۆنا له‌عێراق تۆمار كراون‌و ٣ هه‌زارو ٤٦٠ تووشبووش چاكبونه‌ته‌وه‌.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×